ڕاستەوخۆ

تەمەلی: کارنامەی پەرلەمان لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە یەکناگرێتەوە

reset font size increase font size

سەرۆکی فراکسیۆنی ده‌مپارتی رایگەیاند، سەرەڕای گەرموگوڕیی باسەکان لە دەرەوەی پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا لە ناو پەرلەماندا هیچ پڕۆژەیاسایەکی کۆنکرێتی و ڕوون بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە ئارادا نییە.

سەزای تەمەلی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە پەرلەمانی تورکیا، ڕەخنەی لە سستیی هەنگاوەکان لەبارەی چارەسەریی پرسی کورد گرت.

تەمەلی جەختی لەوەکردەوە، کارنامەی پەرلەمان لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە یەک ناگرێتەوە و گوتی، پێویستە کاری لەپێشینەی پەرلەمان دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بێت، چونکە چاکسازی لە زۆر بواری دیکەدا بەندە بە دەرچوونی ئەم یاسایەوە.

گوتیشی، بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە نابێ هەنگاوێک بۆ پێشەوە و دوو هەنگاو بۆ دواوە بێت، بەڵکو پێویستی بە پلانێکی ڕوون هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.