ڕاستەوخۆ

بارەگایەكی حەشدی شەعبیی لە دەوروبەری بەغداد بۆردومانکرا

reset font size increase font size

دەستەی حەشدی شەعبیی ڕایگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لیوای 12 ی  حەشدی شەعبیی لە ناوچەی تارمییەی باکوری شاری بەغداد بۆردومانکراوە، سوپاسالاری ئەمریكاش دەڵێ، بە فڕۆكەی ئەپاچی لە حەشد دەدەین.

حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە، بۆردوومانەكە تەنها زیانی مادیی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دان کین سوپا سالاری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ وەزیری جەنگ لە پینتاگۆن ڕایگەیاند: بۆ پاراستنی بنکە و بارەگا سەربازیی و دیبلۆماتییەکانمان و سەربازەکانمان لە ناو عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانمان لە جۆری ئەپاچی بە توندی بارەگاکانی حەشدی شەعبیی لە ناوچە جیاکانی عێراق بۆردومان دەکەن.

جەختی لەوەشکردەوە،  بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و هاوپەیمانەکانیان لە عێراق، بێ دوو دڵی بەردەوام دەبن لە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبیی.

لە ڕۆژی 28ی شوبات و دەستپێکردنی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، بە بەردەوامیی بارەگاکانی حەشدی شەعبیی لەناوچە جیاکانی عێراق بۆردومان دەکرێن، ئەوانیش بە درۆن و موشەک هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانە و بنکەو بارەگا سەربازیی و دیبلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.