سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزان لە هاوڵاتیان دەكات و دەڵێ، گەلی كوردستان بە خۆڕاگری و یەكدەنگی، ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە و دەڵێ، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.
دەشڵێت، بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناخە سەختەش تێدەپەڕێنێت. هیوادارم جەژنی خێر و بهختهوهری بێت بۆ هەموو لایەک.
ئاماژە بەوەشدەكات، "دەبێت مانا و پەیامە بەرزەکانی ئەم جەژنە لە لێبوردەیی، گەردنئازادی و ئاشتەوایی، بکەینە دەرفەتێکی نوێ بۆ پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەیی. لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیاريهتیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان".