ڕاستەوخۆ

ترەمپ: سەرباز ڕەوانەی ناو ئێران ناكەین

reset font size increase font size

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ناچاربوون هێرش بكەنە سەر ئیران، بەڵام ئامادەنین سەرباز ڕەوانەی ناو خاكی ئەو وڵاتە بكەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ژاپۆن لە واشتن قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان كرد و گوتی، ناچاربووین ئەو هێرشە ئەنجام بدەین، دوای تەواوبوونی تەواوی هێرشەكان دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەركاتێك بیانەوێت دەست بەسەر دوورگەی خاركدا دەگرن.        

ترەمپ جەختی لەوەكردەوە، سوپای ڕێكخستووەتەوە و ئیستا باشترین سوپایان هەیە و گوشاری زۆر دەخەنە سەر ئێران.

لە بارەی پەیوەندییەكانی واشتن و تۆكیۆ، ترەمپ، گوتی پەیوەندییەكانمان زۆرباشن، ئێمە زۆر هاوكاری ژاپۆنمان كردووە ئەوانیش هاوكاری ئێمە دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.