سەرۆکی ئەمریکا، ستایشی سوپای وڵاتەکەی لە جەنگ دژی ئێران کرد و ڕایگەیاند، هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئێران بە تەواوی لەناوچووە و ئابوورییەکەشی بە تەواوی ڕووخاوە.
دۆناڵد ترەمپ، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسسیدا ستایشی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران کرد و گوتی، ئەمریکا لەم جەنگەدا لە دۆخێکی زۆر باشدایە و سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین.
ترەمپ لە قسەکانیدا سوپاسی پیت هێگسس، وەزیری جەنگیی ئەمریکای کرد و هێرشەکانی سێشەممەی بۆ سەر ئێران بە لێدانێکی تووند و وێرانکەر ناو برد.
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، سەرکردەکانی سوپای ئێران نەماون، زۆربەی چەک و تەکنەلۆجیای سەربازیی ئەو وڵاتە لەناوچووە و هەر شتێک پەیوەندیی بە فڕۆکە و کەشتییەوە هەبووبێت، کەوتووەتە بنی دەریا.
گوتیشی، ئێستا گەرووی هۆرمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادایە و ڕۆژانە چەندین کەشتیی نەوتهەڵگری پێدا تێدەپەڕ دەبێت.