ڕاستەوخۆ

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دژە فاشیست لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

ئەمڕۆ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دژە فاشیست لە شاری پۆرتۆ ئەلێگری بەڕازیل بەڕێوەچوو و تێیدا لەبارەى چەند پرسێک گفتوگۆکرا .

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرپەرشتیارانى کرنفرانسەکە ئاماژەیان بەوەکردووە: لە چالاکیەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی فاشیزم لە سەرانسەری جیهاندا، خەباتی هاوبەش لە دژی ڕەگەزپەرستی، توندوتیژی و پۆپۆلیزم، بەهێزکردنی پشتیوانى نێودەوڵەتی نێوان بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و یەکێتییەکان و ڕێکخراوە چەپەکان کرا.

ئاماژەبەوەشکراوە، اە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی زۆرێک لە وڵاتانى جیهان بە مەبەستى پەرەپێدانی ستراتیژی نوێی دژە فاشیست بەشداربوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا قەیرانی سەرمایەداری فاشیزم و ئیمپریالیزم هێرش دەکاتە سەر سەروەری گەلان، بۆیە داواى خەباتی هاوبەشی توێژە جیاوازەکان دەکەین.

باسلەوەشکراوە، ئەم کۆنفرانسە مێژووییە دەبێتە سەرچاوەی پەرەپێدانى تواناى هەموو ئەو کەسانەى لە سەرانسەری جیهاندا خەبات دەکەن، لە ئیزمیرەوە تا ئەمریکای لاتین، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە تا فەلەستین.

لە کۆتایدا هاتووە، یەکگرتوویی دژ بە فاشیزم، سەروەری گەلان و هاودەنگیی نێودەوڵەتی، ئیتر تەنیا دروشم نییە، بەڵکو بەرنامەیەکی بنەڕەتیە، ئەو هەنگاوەی لە پۆرتۆ ئەلێگری نراوە جارێکی دیکە نیشانى دەدات کە داهاتووی گەلان سەرکەوتوو دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.