به‌هۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە، 18 كه‌س خنكان و 21 كه‌سی دیكه‌ش ڕزگار كران.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كاتژمێر 6:00ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1-4-2026 به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ئیجه بینراوه، پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی توركیا ئاگاداری كردووه‌ته‌وه، كه بووه‌ستێت، به‌ڵام نه‌وه‌ستاوه و به خێراییه‌كی زۆر ڕۆیشتووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاو چووه‌ته ناو به‌له‌مه‌كه و به‌هۆیه‌وه نوقمبووه.
هه‌رچه‌نده پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی توركیا 21 كه‌سیان له خنكان ڕزگار كردووه، به‌ڵام 18 كۆچبه‌ریان خنكاون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 831 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون و بە مردوویی لە دەریای ناوەڕاستدا دۆزراونەتەوە.
شاری بۆدروم بە یەکێک لە قەرەباڵغترین خاڵەکانی ڕێگاکانی کۆچ ناسراوەو ساڵانە بەبەردەوامی قوربانی لێدەکەوێتەوە.