ڕاستەوخۆ

حکومەتی لوبنان: کار بۆ کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل دەکەین

reset font size increase font size

ئەمڕۆ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گوتی: کار بۆ ڕاگرتنی شەڕ و کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل لە لوبنان دەکەن و ئەمەش لە ڕێگەی دانوستانەوە ئەنجام دەدەن.

ئەم لێدوانە دوو ڕۆژ پێش ئەو دانوستانە ڕاستەوخۆیە دێت، کە بڕیارە لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن بەڕێوە بچێت.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش، ڕایگەیاند، شەڕ لەو ناوچەیەدا، کە ئەو بە (ناوچەی ئارام) لە باشوری لوبنان ناوی دەبات، هێشتا بەردەوامە و جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوام دەبن.

لە 2ـى ئازارەوە، واتە دوو ڕۆژ دوای دەستپێکردنی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دوای ئەوەی حزبوڵا وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، بەم هۆیەشەوە تاکو ئێستا شەڕ لە نێوان حزبوڵا و سوپای ئیسرائیلدا بەردەوامە.

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل لانی کەم 2020 کەسی لە لوبنان کوشتووە، کە 248 ژن، 165 منداڵ و 85 کارمەندی پزیشکی و فریاگوزارییان تێدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.