سەرۆککۆماری ئێران دهڵێ، ئهگهر گرهنتی ئهوه بكرێت هێرش نهكرێتهوه سهریان، ئهوا ئیرادهیان ههیه جهنگ ڕابگیرێت.
ئهو لێدوانانە کاریگەری ئەرێنی کردە سەر بازاڕەکانی ئەمریکا و وەک ئاماژەیەکی دیپلۆماسی بینرا.
لەلایەکی ترەوە، تاران جەخت لەسەر گەرەنتییەکان دەکاتەوە کە پێشتر لە وەڵامی پلانی ئاشتی ئەمریکاشدا ئاماژەی پێدرابوو.
هاوکات، سوپای پاسداران پێچەوانەی ئەم هەڵوێستەی تاران، هەڕەشەی نوێی بڵاوکردووەتەوە و هۆشداریداوە کردەوە تۆڵەسێنەرەوەکانیان فراوانتر دەکەن، تەنانەت کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکاش دەکەنە ئامانج.