ڕاستەوخۆ

سوریا و ڕوسیا ڕێککەوتن لەسەر داهاتووی بنکە سەربازییەکانی حومەیمیم و تەرتووس

reset font size increase font size

حکومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند کە لەگەڵ ڕوسیا گەیشتونەتە  لێکتێگەیشتن لەەر داهاتووی بنکە سەربازییەکانی مۆسکۆ لە حومەیمیم و تەرتووس، بەپێی ڕێککەوتنەکەش ئیدارەدانی فڕۆکەخانەی حومەیمیم و بەندەری تەرتووس دەگەڕێندرێتەوە بۆ سوریا.

 ئاژانسی "سانا" لەسەر زاری ئیدارەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاوی کردەوە، دوای ساڵ و نیوێک لە دانوستان و دانوستانی چڕ، هەردوولا گەیشتوونەتە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە مۆدێلی پەیوەندییەکانی قۆناغی داهاتووی نێوانیان دیاری دەکات.

بەمپێیە، پرۆسەی ڕێکخستنەوەی ئامادەییی ڕوسیا لە پارێزگا  و کەناراوەکانی سووریا دەست پێ دەکات و دەوڵەتی سوریا ئیدارەدانی دامەزراوە مەدەنییەکان دەگرێتە دەست، کە لە سەروو هەموویانەوە فڕۆکەخانەی حومەیمیم و زەوی چوارەمی بازرگانیی بەندەری تەرتووسن، تا بە شێوەیەکی پلە بە پلە بخرێنەوە ژێر سیستەمی ئیدارەی دیمەشقەوە.

سەبارەت بە بنکە و دامەزراوە سەربازییەکان، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر دەستکاری کردنی ئەرکەکانیان، بەجۆرێک لە بنکەی سەربازییەوە بگۆڕدرێن بۆ سەنتەری هاوبەشی ڕاهێنان و مەشقپێکردن. هەروەها وادەی 3 مانگ دیاری کراوە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گواستنەوەکە، کە بە گرنگترین هەنگاو لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دادەنرێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.