وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران پێداگیری دەکات و نایەوێت گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی مووشەکی ئێران بکرێت و ئەمەش کێشەیەکی زۆر زۆر گەورەیە.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە دورگەی سانت کاریبی رایگەیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران بەردەوامە، لە ئەگەری رێککەوتن یان رێکنەکەوتن ئەمریکا بڕیاری هێرش دەدات، بەڵام سەرۆک رێگای دیپلۆماسی دەوێت و ئەوەی پەسەند کردووە.
لەبارەی دانوستانەکان و ئەگەری هێرشی ئەمریکا، روبیۆ دەڵێ، هیوادارم دانوستانەکان بەرهەمداربێت و جگە لە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران چەند بابەتێکی دیکەش باسدەکرێت و تائێستا سەرۆک ترەمپ بڕیاری هێرشی نەداوە بۆ سەر ئێران.