ڕاستەوخۆ

بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە 28 کەس لە سودان کوژران

reset font size increase font size

بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی پزیشکانی سودان، دوێنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا هێرشیان کردوتەسەر هۆزێکی عەرەبی ناوچەی مستەریحە لە باشوری دارفۆر و بەهۆیەوە لانیکەم 28 کەس کوژران و 38 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە 10 کەسیان ژنن.

تۆڕەکە دەڵێ، هێزی پشتیوانی خێرا هێرشیان کردووەتە سەر تاکە سەنتەری تەندروستیی ناوچەکە، کارمەندێکی نەخۆشخانەکەش لە قوربانییەکانە و کارمەندێکی دیکەی سەنتەرەکەش دەستبەسەرکراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە. بەگوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، هەفتەی رابردوو هێزەکانی پشتیوانی خێرا هێرشیان کردووەتەوەسەر چەند هۆزێکی دیکەی عەرەب لە ناوچەکە و کۆمەڵکوژییان ئەنجام داوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.