دژی بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ بەقەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە، هاوڵاتیانی خانەقین دوکان و بازاڕەکانیان داخستووە.
خەڵکی خانەقین دەڵێن، بڕیارەکەی عێراق بۆ بەقەزاکردنی گوڵاڵە، هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانییەکانە و ڕەتی دەکەینەوە.
دانیشتوانی خانەقین ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراق، وەک هەوڵێک بۆ بچووککردنەوە و لاوازکردنی پێگەی خانەقین دەزانن.
هۆشداریش دەدەن ئەگەر بڕیارەکە هەڵنەوەشێتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێگاکان دادەخەن و خۆپیشاندانی بەرفراوان دەکەن .