ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: هێرشەکان سەرکۆنە دەکەم و هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و بەهۆیانەوە لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵیت، بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.   

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکانیشەوە پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان.

جەختی لەوەشکردەوە، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم شەڕە، بەڵام هێرشەکان هەر بەردەوامیان هەیە.   

دەربارەی هەڵوێستی حکومەتی فیدڕاڵ گوتوویەتی، پێویستە ڕێوشوێنی کردەیی بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە، داواکاریشە، هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی کوردستان و ژێرخانی وزە لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.