ڕاستەوخۆ

سوپای ئیسرائیل: نزیکەی 11 هەزار هێرشمان کردووەتە سەر ئێران

reset font size increase font size

سوپای ئیسرائیل ئامارێکی نوێی لەبارەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران و لوبنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 هەزار و 800 هێرشیان کردووەتە سەر خاکی ئێران.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە بەرەی لوبنان زیاتر لە 14هەزار و 900 هێرشی موشەکی و دوو هەزا و 500 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و تێیدا 165 باڵەخانەیان کردووەتە ئامانج.

 هاوکات، ئاژانسی "هەرانا" بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، تاوەکو ئەمڕۆ 18ـی نیسانی 2026، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە ئێران گەیشتووەتە هەزار 701 کەس.

بە گوێرەی گوتەی بەرپرسانی تەندروستی لوبنانیش ئەم پێکدادانانە لە ماوەی شەش هەفتەدا بووەتە هۆی کوژرانی دوو هەزار و 100 کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی، کە دەکاتە یەک لەسەر پێنجی کۆی دانیشتوانی ئەو وڵاتە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.