ڕاستەوخۆ

فوئاد حوسێن: کار بۆ سەرخستنی حکومەتی نوێ عێراق دەکەین

reset font size increase font size

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی پارتەکەی (پارتی دیموکراتی کوردستان) تیشکی خستە سەر ئایندەی سیاسیی عێراق و ڕایگەیاند، هەموان پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی سەرکەوتوو بێت و لە خزمه‌تی خەڵکی وڵاتەکەدا بێت.

هیواشی خواست کە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە تەواوی چاک ببنەوە و چارەسەرێکی ڕیشەیییان بۆ بدۆزرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، هەموو حکومەتێک کار و پلانی جیاوازی هەیە و کابینەی نوێش بە بەرنامەیەکی جیاواز لە پێش خۆی کار دەکات.

 جەختیشی کردەوە کە کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەی لەم قۆناغەدا، ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق دەبێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، کە بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە تا ڕادەیەک کاریگەریی خراپیان لەسەر جێهێڵدراوە.

سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق، جیابوونەوەی چەند حیزبێک لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی و دابەشبوونی ماڵی شیعە، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پەیوەندییکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرەیەکی نوێوە.

 فوئاد حوسێن ئاشکرای کرد، حیزبە سیاسییەکان لە ئێستادا خەریکی گفتوگۆ و دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی نوێی سیاسین، بەڵام هێشتا بە تەواوی دیار و یەکلا نەبووەتەوە کە ئایا پارتی دەچێتە ناو ئەو هاوپەیمانییە نوێیەوە یان نا."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.