ڕاستەوخۆ

پارتی: نوێنەرەکانمان لە بەغداد گەڕاندووەتەوە و سبەی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدەین

reset font size increase font size

پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "نوێنەرەکانمان لە بەغداد گەڕاندووەتەوە و سبەی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆبونەوەیەکی چارەنووسسازدەکەین".

لە هەڵوێستێکی نوێدا و وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوی نوێنەرانی خۆی لە پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵی بانگکردووەتەوە بۆ هەولێر و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ دیاریکردنی هەڵوێستی کۆتایی ئەنجام بدات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆککۆماری بە "پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و یاسا" ناوبردووە و جەختی کردووەتەوە، ئەو کاندیدەی هەلىژێردراوە تەنیا نوێنەرایەتی حزبێک دەکات نەک خەڵکی گەلی کوردستان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "نزار ئامێدی بە نوێنەری زۆرینەی کورد نازانن و مامەڵەی لەگەڵ ناکەن" ئەم بڕیارەی پارتی دوای ئەوە دێت کە پێشتر هۆشدارییان دابوو کە پشتگوێخستنی بنەمای سازان و شەراکەتی نیشتمانی، پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لەو پڕۆسە سیاسییەی کە وڵاتی لەسەر بونیاد نراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.