ئەمڕۆ و سبەینێ وڵاتانی گروپی حەوت کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە شاری دێرفۆ دی سێرنای فەرەنسا ئەنجام دەدەن وهەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی شەڕی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكان، لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان بەشداری دەکەن و گفتوگۆ له باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی جه‌نگه‌وه ده‌كه‌ن.
بڕیاره مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی کەنەدا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، ژاپۆن و بەریتانیا بەشداری دەکات.
لەو کۆبوونەوەیەدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵات هه‌وڵده‌ده‌ن ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له باره‌ی جه‌نگه‌كه‌وه كه‌مبكه‌نه‌وه.
هەروەها پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئۆکرانیا و غەززەش له تەوەری سەرەکییه‌كانی کۆبوونەوەکە دەبن.