وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەریەکە لە عێراق و ئێران و لوبنان ڕاگرت و داواش لە هاوڵاتییانی دهكات به زووترین كات ئهو سێ وڵاته بهجێبهێڵن.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەوە بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی گەشتەئاسمانییەکانی هاوڵاتییانی بۆ هەریەک لە وڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان.
وەزارەتەکە داوای لە هاوڵاتییانی کردووە، بەزووترین کات هەرسێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن، لەپێناو پاراستنی ژیان و گیانیان لەچوارچێوەی ئەو خۆپارێزییانەی دەوڵەت دەیانگرێتەبەر بۆ پاراستنیان پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ بەجێهێشتنی ئەو وڵاتانە.