هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئاماده‌كاریدان بۆ جێبه‌جێكردنی پلانێكی نوێ، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز.
فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویكرده‌وه، خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی پلانێكی نوێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز و سیستمی ئاسایشی ناوچەکە و هاتوچۆی دەریایی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پلانه‌كه لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە بۆ سیستمی نوێی کەنداو دیاریکراوە، کە گۆڕانکاریی لە ناوچه‌كه‌دا دروست دەکات.
سوپای پاسداران بە ڕوونی ئاماژەی بەوە کردووە، دۆخی گەرووی هورمز هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جه‌نگ، بەتایبەتی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئەم پلانە نوێیەی ئێران لە کاتێکدایە، ناوچەکە لەناو گرژییەکی سەربازیی بێوێنەدایە و تاران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم سیستمە نوێیەوە، پێگەی خۆی وەک هێزێکی باڵادەست لە کەنداو و گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.