عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، هه‌ر شوێنێكی مه‌ده‌نیی له له ناوچه‌كه كرابێته ئامانج ئیسرائیل بووه و ده‌یه‌وێت ئاڵۆزیی دروست بكات.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له كه‌ناڵی تێلیگرامی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له هێرشه‌كانیاندا تەنها بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
گوتوشیه‌تی "ڕه‌نگه ئیسرائیل له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بێت، كه له ناوچه‌كه‌دا كراونه‌ته سه‌ر شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان، بۆ تێکدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه ڵ ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌شڵێت "ئێمە ئامادەین لیژنەیەک لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پێکبهێنین بۆ لێکۆڵینەوە لەو ئامانجانەی کە هێرشیان کراوەتە سەر"
باسی له‌وه‌ش كردووه "ئەمریکییەکان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان دروستکردووە هاوشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهد"ـی ئێرانی، ناوی لوکاسە، کە بە تەواوی هاوشێوەی ئەو فڕۆکەیەی ئێمەیە و لە ڕێگەیەوە هێرش دەکرێتە سەر ئامانجەکانی وڵاتانی عەرەبی."
عه‌باس عێراقچی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، تا ئێستا هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوچه‌یی بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ نه‌كراوه.