حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، داوایانكردووه له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ولێر داواكه‌یانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی جه‌نگ و داخستنی گه‌روی هورمز، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق تا ئاستێكی زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه و بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و گرفته‌ش، قسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌وتی هه‌رێم، له ڕێگه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده بكرێت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
ده‌شڵێت، به‌رپرسانی هه‌رێم داواكه‌یان ڕهتكردوونهتهوه و چه‌ند مه‌رجێكیان داناوه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و پرسه‌وه نه‌بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق جارێكی دیكه داوا له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانیی و به پێی بنه‌مای یاسای بودجه و ده‌ستور عێراق، رێگه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بده‌ن له ڕێگه‌ی بۆرییه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.