ڕاستەوخۆ

لە عێراق ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسه‌ران بەرزتردەبێتەوە

reset font size increase font size

ئەنجومەنی دادوەریی عێراق رایگەیاند، تەنها لە مانگی شوباتدا 28 هەزار و479 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراون، شەش هەزار و151 کەیسی جیابونەوەش لە دادگاکاندا تۆمارکراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری لە بەغدا بەری ڕەسافە تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە چوار هەزارو 86 حاڵەت، کەمترینیش لە موسەننا تۆمارکراوە 666 حاڵەت بووە.

دەربارەی ڕێژەی جیابوونەوەش ده‌ڵێ، وەک لە ئامارەکەدا هاتووە لە بەغداد زۆرترین جیابوونەوە تۆمارکراوە کە هەزار و331 حاڵەت بووە.

هەروەها، کەمترین حاڵەتی جیابوونەوەش لە پارێزگای واست تۆمارکراوە کە تەنیا 102 حاڵەت بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.