نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە تاران لەگەڵ محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پرسە جێگەی بایەخی هەردوولایان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، ڕۆڵی گرنگی قاڵیبافی لە سەرخستنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکادا بەرز نرخاند.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و گفتوگۆی بەردەوام کردەوە، بە ئامانجی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە و پاراستنی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا.