ئایشە گۆککان، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی نسێبین و گوتەبێژی پێشووی جوڵانەوەی ژنانی ئازاد (TJA)، دوای ئەوەی لەلایەن دادگەوە سزای ١٩ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا،
لە پەیامێکدا لە زیندانەوە ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە ئیرادەیان بۆ خەباتکردن لەپێناو دادپەروەری و ئازادیدا زیاتر دەکات.
گۆککان کە ١٩ـی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراو" سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە و بڕیاری بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنیشی دراوە،
جەختیکردەوە کە ئەو سزایانە باوەڕیان بە ڕەوایی ئەو خەباتەی کە ساڵانە لە بواری مافەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤدا بەڕێوەی دەبەن، لەق ناکات.
لە پەیامەکەیدا، گۆککان ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیارەکەی دادگە بەپێچەوانەی ئامانجەکەی، بووەتە هۆی بەهێزتربوونی پێداگری و ئیرادەیان بۆ بەردەوامبوون لە گەڕان بەدوای ڕاستی و ئازادیدا.