ڕاستەوخۆ

لە ئێران؛ گەنجێکی کورد بە 5 ساڵ زیندانیکردن سزادرا و 350 بەندکراویش مانگرتنیان ڕاگەیاند

reset font size increase font size

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە درێژەی سزادانی بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر گەنجێکی کوردا سەپاند،

هاوکات لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەویش ٣٥٠ بەندکراو بەهۆی خراپیی دۆخی زیندانەوە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

سزادانی گەنجێکی کورد

دادگەی ئێران سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر "ئەبو فەزڵ ئازادی قارەمانلوو"دا سەپاند. ناوبراو گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی کوردە و خەڵکی شاری دەرگەزە لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە.

 سزاکە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەسەریدا سەپێنراوە.

مانگرتنی ٣٥٠ بەندکراو لە مەشھەد

لەلایەکی دیکەوە، نزیکەی ٣٥٠ بەندکراوی بەندیخانەی "وەکێل ئاوا" لە شاری مەشھەد دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

هۆکاری سەرەکیی مانگرتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی نالەباری زیندان و خراپیی مامەڵەی کارمەندان لەگەڵ بەندکراوان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناڕەزایەتییەکان دوای ئەوە پەرەیان سەند کە هێزە ئەمنییەکان بەندکراوێکی سیاسییان بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن بە کارمەندانی زیندان" بە توندی ئەشکەنجە دا، بەو هۆیەوە بەندکراوەکە بریندار و بێهۆش بوو، ئەم کردەوەیەش کاردانەوەی توندی بەندکراوانی دیکەی لێکەوتەوە.

بەندکراوێکی سیاسییان بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن بە کارمەندانی زیندان" بە توندی ئەشکەنجە دا، بەو هۆیەوە بەندکراوەکە بریندار و بێهۆش بوو، ئەم کردەوەیەش کاردانەوەی توندی بەندکراوانی دیکەی لێکەوتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.