بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە لە سنوری هەولێر دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و دژه تیرۆر ده‌ڵێت، هێرشكه ئێران ئه‌نجامیداوه.
هێرشه درۆنیی و موشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی هێرشێكی درۆنییه‌وه، دوو هاوڵاتی له گوندی زەرگەزەوی لە سنوری شارەدێی دارەشەکرانی سەر بە پارێزگای هەولێر گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، ئه‌و دوو هاوڵاتییه بە ناوەکانی (مو‌سا زراریی و مژدە ئەسعەد) هاوسه‌ری یه‌كدی بوون و خاوه‌نی دوو منداڵن، له كاتی هێرشه‌كه‌دا منداڵه‌كانیان له ماڵه‌وه نه‌بوون و سه‌لامه‌تن.
هه‌ر له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه، دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، درۆنه‌كه له ئێرانه‌وه ئاراسته كراوه.
له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تائێستا، به سه‌دان هێرشی درۆنیی و موشه‌كیی كراونه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان كه‌س شه‌هید و بریندار بوون.