فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، داوا له هاوڵاتییان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كەین پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن. دەشڵێ، هه‌ر كه‌سێك ڤیدیۆی درۆن بڵاوبكاته‌وه، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك ڤیدیۆی كه‌وتن یان ئاڕاسته‌كردنی درۆن بگرێت، ته‌نها ده‌توانێت بۆ ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بنێرێت.
ڕاشیگەیاندوە: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه ئەو ڤیدیۆیانە بدرێته میدیاكان یان له په‌یج و هه‌ژماری كه‌سی بڵاوی بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
دەشڵێ، نزیكبوونه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج یان وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانیان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
باسی لەوەش کردووە، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌بێت به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و شوێنی ڕووداوه‌كان ئاشكرا نه‌كه‌ن، ئەگەرههر كه‌ناڵێك پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی توندی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.