کریس رایت وەزیری وزەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و بەرهەمە پاڵێوراوەکان بە نێو گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.
ئەوەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی وەزیری وزەی ئەمریکا، تێکڕای ڕۆژانەی تێپەڕبوونی نەوت لەو ڕێڕەوە ئاوییەدا لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 11 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
کریس رایت گوتووشیەتی، پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی زیانەکان لە هێڵی سەرەکیی گواستنەوەی نەوتی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای سعوودیە بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆرییەکە دەست بە کارەکانی بکاتەوە.
وەزیری وزەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، زیادکردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی بابولمەندەبەوە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ناوچەکە و جیهان.