ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل: هێشتا کێشەکانمان لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێشتا کێشەکانیان لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە و کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێرانیان کردووە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوەدا لە ئۆرشەلیم گوتی، فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکان کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێرانیان کردووە، بەڵام ئیسرائیل هێشتا لەگەڵ ئێراندا "کارەکانی تەواو نەکردووە".

​ ئاماژەی بەوەشکرد، جیهان دان بە سووربوونی ئیسرائیلدا دەنێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی و "بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی دژی دەمارگیرییەکی دڕندانە".

​نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا "تەواوی شارستانیەتی ڕۆژئاوا لەسەر شانیان هەڵدەگرن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.