ڕاستەوخۆ

شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵی کۆبوونەوە و بە زوویی ڕاگەیەندراو بڵاودەکەنەوە

reset font size increase font size

ئەندامانی هەەیەتی ئیمراڵی لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە لە هەریەکە لە پەروین بوڵدان، میدحات سانجەر و فایق ئۆزگۆر ئێڕۆڵ پێکهاتوون، سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبوونەوە.

سەردانەکەی هەەیەتی ئیمراڵی لە کاتێکدایە کە پێشتر تایب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی ڕایگەیاندبوو بڕیارە دیدارەکە لە 14ی مانگ واتە سبەی ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار سەردانەکە بۆ ئەمڕۆ پێشخرا. شاندەکە ڕایگەیاندووە کە بە زوویی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجالان بۆ ڕای گشتی دەخەنە ڕوو.

چاوەڕوان دەکرێت تەوەرە سەرەکییەکانی دیدارەکەی ئەم جارەی نێوان شاندی ئیمراڵی و عەبدوڵڵا ئۆجالان، باسوخواس بێت لەسەر پڕۆسەی ئاشتی، هەنگاوەکانی داهاتوو و چەندین پرسی هەستیاری دیکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆتا دیداری شاندەکە لەگەڵ ئۆجالان لە 2ی مانگی ڕابردوودا ئەنجام درابوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.