ڕاستەوخۆ

پژاک: ئەم کردەوەیە نیشانەی ترسی قووڵی ئێرانە

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە توندی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز شەرمەزار کرد و رایگەیاند، ئەم هێرشە نیشانەی ترسی قووڵی ڕژێمە لە ئیرادەی ئازادیخوازی.

پەژاک لە راگەیەندراوێکی نووسراودا کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو ٩ پێشمەرگەیەی کۆمەڵە کرد کە لەو هێرشە دڕندانەیەدا گیانیان بەختکرد. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کردەوە تێرۆریستییە درێژکراوەی سیاسەتی قڕکردنی گەلی کوردە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، پەژاک جەختی لەوە کردووەتەوە کە خوێنی ئەو پێشمەرگانە جارێکی دیکە پێویستیی یەکڕیزیی نەتەوەیی و تێکۆشانی هاوبەش لە دژی سیاسەتە دیکتاتۆرییەکانی کۆماری ئیسلامی دەخاتە بەرچاو.

ڕاشیگەیاندووە کە خەباتی ڕەوای گەلەکەیان تا سەرکەوتنی یەکجاری بەردەوام دەبێت.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.