ڕاستەوخۆ

ڕێبوار تەها: هیچ نووسراوێكی دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگا نەكردوە

reset font size increase font size

پارێزگارى کەرکوک ڕایگەیاند: پابەندی خۆم نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی هەر بڕیارێك كە لە سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ ئـاڵوگۆڕ لەم پۆستە درابێت.

ڕێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست نوچە تی ڤى کەوتووە ئاماژەى بەوەشکردووە: تا ئـەم ساتەوەختە هیچ نووسراوێكی دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگا نەكردوە.

دەشڵێن، سەبارەت بەو دەنگۆ و هەواڵانەی لەبارەی گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری کەرکوك بڵاودەکرێنەوە، تا ئەم ساتە بە فەرمی پارێزگاری کەرکوکم و بەردەواممم لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و کارگێڕییەکانی خۆم.

باسیلەوەشکردووە: دڵنیاییش دەدەینە هاوڵاتیانی شارەکەمان کە سەقامگیریی کەرکوك و بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانە و کارەکانم بەردەوام دەبێت تا سپاردنی بەرپرسیارێتییەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.