ڕاستەوخۆ

لە سویسرا 13یەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسز دەستپێدەکات

reset font size increase font size

بڕیارە سبەی لە شاری زیورخی وڵاتی سویسرا، 13یەمین خولی فێستیڤاڵی ساڵانەی ساکینە جانسز، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی ژنان و دۆستانیان دەستپێبکات.

ئەم فێستیڤاڵە کلتوورییە کە ساڵانە بۆ یادکردنەوەی ساکینە جانسز، یەکێک لە ژنە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) سازدەکرێت، کە لە 9ی کانوونی دووەمی 2013 لەگەڵ دوو چالاکوانی دیکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆرکران.

 ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە لەژێر دروشمی "ئێستا کاتی ژنانە" بەڕێوەدەچێت.

ئامادەکارییە کۆتاییەکانی فێستیڤاڵەکە تەواوبوون و لەلایەن یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (YJK-S) و بە هاوکاریی زیاتر لە 20 ڕێکخراوی نێوخۆیی ژنان، لەوانەش بزووتنەوەی مانگرتنی فێمینیستانەی ژنان (Frauenstreik)، پارتی سۆسیالیست و ڕێکخراوەکانی ژنانی پارتی سەوز، سەرپەرشتی دەکرێت.

بڕیارە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە سبەی کاتژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە ناوچەی (Kaserneareal) لە زیورخ دەستپێبکەن.

بەرنامەی فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکیی کلتووری و هونەری لەخۆدەگرێت، لەوانەش پێشکەشکردنی بەرهەمی هونەری لەلایەن هونەرمەندان: ئایفەر دوزداش، نووبون، نازێ عەزیزی، ئەیلوول نازلیلەر، بەرفین دەمیر و نوارین.

هاوکات لەگەڵ کۆمەڵە هونەری و فۆلکلۆرییەکان، خێمەی تایبەت بە دەنگبێژان و چالاکیی منداڵان لەژێر ناوی "زارۆک ما" بەڕێوەدەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.