ڕاستەوخۆ

لیژنەیەک بۆ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر پێکهێندرا

reset font size increase font size

بۆ خێراکردنی قۆناغەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، بەفەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەت پێکهێندرا.

پڕۆژەکە کە درێژییەکەی 90 کیلۆمەترە، پایتەخت لە ڕووی ژینگەییەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرنگەکان کە لە ناو ماستەرپلانی شارەکەدا جێگیرکراوە و لە هەشت قۆناغ پێکدێت.

ئێستا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە کۆتاییدایە و بۆ قۆناغەکانی دیکەش لیژنەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە جێبەجێکردن و ڕێکخستنی کاروباری پڕۆژەکە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم پشتێنە سەوزاییە بە پانیی دوو کیلۆمەتر بە چواردەوری پایتەختدا دەسووڕێتەوە.

جەختیشی کردەوە کە جێبەجێکردنی سەرجەم پڕۆژەکان پەیوەستە بە بودجەوە؛ ئومێدی خۆشی دەربڕی کە لەم کابینەیەی حکومەتی عێراقدا ئاستەنگە داراییەکان نەمێنن، کێشەکان چارەسەر بکرێن و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت، تاوەکو پڕۆژە ڕاوەستاوەکان دەستپێبکەنەوە و ئەوانەی لە قۆناغی جێبەجێکردنیشدان کۆتاییان پێبهێندرێت

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.