ئەمڕۆ ١٩ی تەممووز، ١٤ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستاندا تێدەپەڕێت؛ ئەو شۆڕشەی لە ساڵی ٢٠١٢دا لە کۆبانێوە دەستی پێکرد و کایەیەکی نوێی لە خۆبەڕێوەبەری و پێشەنگایەتیی ژنان لە ناوچەکەدا هێنایە کایەوە، ئێستاش بە ڕێوڕەسمی جیاواز یادی دەکرێتەوە.
لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢دا، حکومەتی پێشووی بەعس و هێزە ئەمنییەکانی، لە ژێر فشاری ڕاپەڕینی خەڵک و یەکینەکانی پاراستنی گەلدا، ناچار کران شاری کۆبانێ جێبهێڵن. دوابەدوای ئەوەش، کشانەوەی هێزەکان لە حەسەکە، قامیشلۆ و ناوچەکانی دیکە بەردەوام بوو، بەوەش خەباتی نهێنی گۆڕا بۆ سیستەمێکی ئاشکرای خۆبەڕێوەبەری.
لەم شۆڕشەدا، ژنان لە ڕێگەی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بوونە هێزێکی کارا لە کایەی بڕیاردان و بەرگریدا، بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە داعشدا دەنگدانەوەیەکی جیهانییان دروستکرد.
ئەمڕۆ ساڵیادی ئەم شۆڕشە، کە بەرهەمی خوێنی زیاتر لە ١٢ هەزار شەهیدی شەڕڤانە، لە کاتێکدا بەرز ڕادەگیرێت کە ناوچەکە بە شێوازی نوێ و لە نێو گۆڕانکارییە قووڵەکانی سووریادا بەردەوامی بە سیستەمەکەی دەدات.