مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ١٤هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەممووزی ڕۆژاوای کوردستاندا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژاوا نموونەیەکی گرنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گەلانە، و داواش دەکات بۆ پاراستنی ئەم دەستکەوتانە هەموو لایەک لە هەمیشە زیاتر یەکگرتوو و هۆشیار بن.
پژاک لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم شۆڕشە لە ساڵی ٢٠١٢دا بە ئیرادەی گەلی کورد و پشتگیریی پێکهاتەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستەمێکی دیموکراتیک و فرەنەتەوەیی بونیاد نا.
لە دەقەکەدا هاتووە کە هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە، فیداکاریی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە
پژاک هۆشداری دەدات کە لە کاتێکدا هێزە هەژموونگەرا هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە پلانەکانیان بۆ لەناوبردنی ئەم ئەزموونە دیموکراتیکە، ئیدارەی نوێی سووریاش لە جیاتی وانەوەرگرتن لە ڕابردوو و چوون بەرەو سیستەمێکی گشتگیر، سیاسەتی نکۆڵیکردن لە مافەکانی کورد، دروز، عەلەوی و سریانییەکان پێڕەو دەکات.
پژاک جەخت دەکاتەوە کە تاکە ڕێگەی ڕزگاربوونی سووریا لەم تەنگژە قووڵە، دانپێدانانی فەرمییە بە مافی تەواوی پێکهاتەکان و قبووڵکردنی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک.