وەزارەتی پێشمەرگە، شههیدبوونی پێشمەرگەیەکی دیکەی بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆسەر بارەگاکەیان لە سنووری سۆران ڕاگەیاند.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئهمڕۆ سێشهممه پێشمەرگەیەکی دیکە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە سنوری سۆران کە بریندار ببوو شههید بوو.
ئاماژهی بهوهكردووه، پێشمەرگەکە ناوی وەیسی ئاخر سعید شێروانیە، لە فیرقەی پێنجی پیادەی فەرماندەیی دەڤەری یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بووە، دوای 15 ڕۆژ مانەوەی لە یەکێک نەخۆشخانەکانی هەولێر، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شههید بووه.
جەختییان لەوەشکردوە، جارێکی دیکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانه دەکەین کە دەکرێنە سەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان.
بهرهبهیانی ڕۆژی 24ی ئازاری ئهمساڵ لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگای فیرقەی 7ی هێزەکانی 80ی پێشمهرگه لە ناوچەی سپیلک لە سنوری قەزای خەلیفانی ئیدارهی سهربهخۆی سۆران، بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
