به ئامانجی ڕێكخستنی نرخ و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری فرۆشتنی غاز ده‌كرێته ئه‌لیكترۆنی.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکات لە سنووری بنکەکانی (201 تاوەکو 212) کە تا ئێستا کارتی سووتەمەنییان دەرنەهێناوە، بە زووترین کات سەردانی کۆمپانیای تایبەتمەند بە دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بکەن.
ده‌شڵێ، ئه‌م داواكارییه بۆ ته‌واوكردنی رێکارە یاسایی و تەکنیکییەکانە تاوەکو لەمەودوا پڕۆسەی دابەشکردنی غاز بە سیستمێکی پێشکەوتوو بەڕێوەبچێت.
ئه‌وه‌شهاتووه، ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان، رێکخستنی نرخه و رێگری دەکات لەوەی نرخ لەلایەن بریکارەکانەوە بە ئارەزووی خۆیان گۆڕانکاری تێدا بکرێت.