هەسەدە شەهیدبوونی شەش شەڕڤانی ڕاگهیاند كه لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شههیدبوون.
ههسهده لە ڕاگەیەنراوێكیدا دهڵێ، ئەم شەڕڤانانە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان و دەستکەوتەکانی گەل، گیانی خۆیان بەختکرد، ئەم قوربانییدانە بەشێکە لە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی ئەوان لە بەرانبەر خاک و گەل.
هەسەدە، ناسنامەی شەهیدەکانی بەمجۆرە راگەیاند؛ ئامینە ئەحمەد ناسراو بە ئارین میرکان، سیدرا خیشمان ناسراو بە ژیان کانیوەر، هەوا ئوگورلو ناسراو بە رووکەن بۆتان، ساڵح عەبدی ناسراو بە ساڵح دۆشکا، محەمەد عەباس ناسراو بە برووسک و ئەیمەن نەبی ناسراو بە عەگید ئامانۆس.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تا هێنانەدی ئاواتەکانی گەل و بونیادنانی داهاتوویەکی ئارام و دادپەروەرانە، لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەبن لە پاراستنی کۆمەڵگە و چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکە.