کۆمەڵگەی مەدەنی مەریوان، هەست بە درووستبوونی قەیران و گۆڕانکارییەکی گەورە لە ناوچەکەدا دەکرێت و پێویستە هاوڵاتییان بۆ پاراستنی گیان و سامانی گشتی ئامادەکاریی خۆیان بکەن.
کۆمەڵگەی مەدەنی مەریوان، لە ڕاگەیەندراوێكدا به پێویستی دهزانێت خەڵکی ناوچەکە هەستی دڵسۆزی، هاوکاری و یارمەتیدانیان لە ئاستێکی بەرزدا بێت، هەمووان پاراستنی گیان و ماڵ و سامانی هاوڵاتییانیش بە ئەرکی خۆیان بزانن.
دەشڵێت، پێویستە ئیدارە و بنکە خزمەتگوزارییەکان نەھێڵن هیچ بۆشاییەک لە ناوەندە تەندروستییەکاندا دروستبێت.
ههروهها، داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە بەرزکردنەوەی نرخی شمەک و خۆراک.
دەشڵێت، پێویستە خەڵکی شارەکانی مەریوان، سەوڵاوا و هەورامان هێمنی و ئارامی خۆیان و بنەماڵەکانیان بپارێزن و لەپێناو داهاتوویەکی باشتر بە وردی چاودێری پێشهات و گۆڕانکارییەکان بکەن.
هاوكات داوا لە مامۆستایانی ئاینی و خوێندنگەکان کردووە کە دڵسۆزانە ئەرکی نیشتمانی خۆیان بگێڕن.