ڕاستەوخۆ

ئێران سزای له‌سێداره‌دانی بۆ گه‌نجێكی كورد ده‌ركرد

reset font size increase font size

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دادگای شۆڕش له‌ مەهاباد، سزای لەسێدارەدانی بەسەر "موحسین ئیسلامخاه"ـی تەمەن 20 ساڵاندا سەپاندووه‌.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌شڵێت، "موحسین ئیسلامخاه" خه‌ڵكی بۆكانه‌ و بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی خودا" و"کودەتا" و بەشداریکردن لە خۆپیشدانەکانی ساڵی 2022 سزای لەسێدارەدانی بۆ ده‌رچووه‌.

خێزانەکەشی ئاماژەیان بەوە کردووە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە گوشار و ئەشکەنجەدان لە زیندانی ورمێ دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگرتووە و دواتر وەکو بەڵگەی تاوان و سەپاندنی سزا بەسەریدا بەکاریانهێناوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، موحسین دوای گەڕانەوەی لە ئەوروپا لە ساڵی 2025 دیسان دەستگیرکراوەتەوە و دوای ئەشکەنجەدانی ڕەوانەی زیندانی شاری بۆکان کراوە.

ئەم بڕیارەی دادگای شۆڕشی مهاباد لەکاتێکدایە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە لە دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی هاوڵاتییان لەلایەن حکومەتی ئێران و دەڵێن، حکومەت بارودۆخی ئێستای وڵاتەکە بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازیی بەکاردەهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.