ڕاستەوخۆ

لە باڵەکایەتی مین بە گەنجێکدا تەقییەوە و قاچێکی لەدەستدا

reset font size increase font size

 

بەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری گوندەڕۆژی بەردەسیپانی سەر بە دەڤەری باڵەکایەتی، مینێکی چێندراو بە هاووڵاتییەکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار بوو.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە ناوی (سەنگەر عارف)ـە و تەمەنی 18 ساڵە، کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕووی لە کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە کردبوو، بەڵام لە کاتی کارەکەیدا مینێکی پاشماوەی شەڕی پێدا تەقیوەتەوە.

 سەرچاوە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی چۆمان ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ئەو گەنجە قاچێکی لەدەستداوە و لەژێر چاودێرییەکی چڕی پزیشکیدایە بۆ جێگیرکردنی دۆخی تەندروستی.

ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و چوونە کوێستانی هاوڵاتییان بۆ ناوچە شاخاوییەکان، مەترسییەکانی مین و پاشماوەی تەقەمەنییەکان لەو ناوچانەدا زیاد دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.