جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، هێشتا ده‌رفه‌تی ئاشتی له به‌رده‌م ئێرانیه‌كاندا ماوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه جه‌نگه‌كه به‌منزیكانه كۆتایی دێت.
جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئامانجه‌كانمان له جه‌نگ دژی ئێران به ده‌ستهێناوه، به‌ڵام سه‌رۆك تره‌مپ به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه.
ڕاشیگه‌یاند، هێشتا ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م ئاشتییدا ماوه و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه تا كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و ئێران وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان ده‌داته‌وه.
جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی، ئێرانییه‌كان هه‌نگاوی جدییان نه‌نا له دانوستان و گفتوگۆكان بۆ به‌رقه‌رابوونی ئاشتی، به‌ڵام چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هه‌وڵێكی زۆر ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له جه‌نگ ڕزگار بكه‌ن و ئاشتی به‌رقه‌رار بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزەکانی وڵاتەکەی چەند ئامانجێکی سەربازییان لە ناو دوورگەی خارگ پێکاوە.
ڤانس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا ئاماژەی بەوە کرد، پێش ئەنجامدانی هێرشەکان لەگەڵ پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا کۆبووەتەوە.
دوورگەی خارگ، کە بەهۆی ڕێوشوێنە توندە ئەمنییەکانەوە بە "دوورگەی قەدەغەکراو" ناسراوە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بووەتە چەقی ململانێکان.