ڕاستەوخۆ

لە چەمچەماڵ بەشێک لە نانەواخانە و چێشتخانەکان گردبوونەوە

reset font size increase font size

بەهۆی گرفتی کەمی غازەوە، بەشێک لە خاوەن نانەواخانەکان و چێشتخانەکان لە چەمچەماڵ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و دەڵێن، گەر گرفتەکەمان بۆ چارەسەر نەکرێت کاركردنمان ڕادەگرین .

بریکاری غاز و دابینکاری غاز بۆ بەشێکی زۆر لە نانەواخانە و چێشتخانەکانی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، زۆربەی هەرە زۆری نانەواخانەکان بەهۆکاری نەبوونی غاز داخراون، ئەو غازەی ئێستا لەبەردەستماندایە بەشی هەموو جێگەکان ناکات.

گوتیشی، هۆکاری کەمی غاز دەگەڕێتەوە بۆ داخستنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەمەش پشکی غازی چەمچەماڵ کەمیکردووە و دوو کارگەش لە چەمچەماڵ داخراون.

دەشڵێت، تا ئێستا بە گوێرەی پێویست غازم دابینکردووە، بەڵام لەمەودوا ناتوانم بۆیان دابین بکەم .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.