ڕاستەوخۆ

ئەنوەر موسلیم: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارێزگاری حەلەب ئەرێنی بوون

reset font size increase font size

شاندێکی بەڕێوەبەریی کۆبانێ لەگەڵ پارێزگاری حەلەب کۆبوونەوە و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی 29ی مانگی یەک و یەکخستنی دامەزراوە کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکانیان تاوتوێکرد.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ شاندێکی بەڕێوەبەریی کۆبانێ سەردانی شاری حەلەبیان کرد و لە باڵەخانەی پارێزگا لەگەڵ عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب و جێگرەکەی کۆبوونەوە.

له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئەنوەر موسلیم، ئەندامی شاندەکە ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان ئەرێنی بوون و تیشکیان خستووەتە سەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی.

 گوتیشی، باسی هەوڵەکان بۆ دروستکردنی فیتنە و گوتاری ڕق و کینە لە ناوچەکەدا کراوە و جەختمان کردووەتەوە ڕێگە بەو کارە نادرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بکەرانی دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو نەهامەتییانە کراوە لە 14 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە بەسەر کۆبانێدا هاتووە و جەخت لە پێویستیی هاوکاری بۆ ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری کراوەتەوە.

ئەنوەر موسلیم گوتیشی، داوامانکردووە لە کاتی دیاریکردنی بەرپرساندا ڕای خەڵک بە هەند وەربگیرێت، شاندەکە بانگهێشتی پارێزگاریان کردووە سەردانی کۆبانێ بکات و ئەویش بەڵێنیداوە لە داهاتووییەکی نزیکدا سەردانەکە ئەنجام بدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.