بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی وەحدەی کەرکوک، 19 کرێکار کەوتنە ژێر داروبەردوو و دوو کەس گیانی لەدەستدا. تیمەکانی فریاگوزاری خەریکی ڕزگارکردنی کرێکارانن.
کەمێک بەر لە ئێستا باڵەخانەیەکی تەواونەکراو لە گەڕەکی وەحدەی شاری کەرکوک ڕوخا و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 19 کەس کە کاریان لە باڵەخانەکەدا کردووە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵاخانە رووخاوەکە و کەسێک گیانی لەدەستداوە. بەشێک لە کرێکارەکان هێشتا لەژێر داروپەرودی باڵاخانەکەدا ماون.
ئاڤێستا شێخ محەممەد، قایمقامی کەرکوک بە میدیاکانی ڕاگەیاند: بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە.
شایەتحاڵەکان دەڵێن زیاتر لە 20 کەس لەو باڵاخانە کاریان دەکرد و ئێستا چارەنووسی بەشێکیان نادیارە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی دەرهێنانی قوربانییەکانن و هێشتا ژمارەی وردی زیانەکان ڕوون نییە.