ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی: بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چاومان لە هەنگاوی زیاترە

reset font size increase font size

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاڕاستەی ئاهەنگگێڕانی نەورۆز لە ئامەد کرد و دەڵێت: پشتیوانی لەسەرخستنی ئاشتی دەکەین و بە ئومێدەوە لە هەوڵەکان دەڕوانین وچاومان لە هەنگاوی زیاترە. 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لەلایەن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوە، وێڕایی پیرۆزبایی جەژنى نەورۆز کە ئاڕاستەی بەشداربوانی کەرنەڤاڵی نەورۆزى لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان کرد رایگەیاند: نەورۆز سیمبولی زیندووبونەوەو ئیرادەی ژیانە، بەرجەستەکردنی هیواکانی گەلێکە کە هەمیشە تینووی ئازادى و پێکەوەژیان بووە. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر لە پەیامەکەیدا پشتگیری بۆ ئاشتی دوپاتکردەوە و گوتی: بەدیهێنانی ئاشتی لە تورکیا کارێکی مێژوویییە و لە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی کورد  تورک و تەواوی ناوچەکەدایە، ئاشتی تاقە ڕێگەیە کە داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان مسۆگەر دەکات.

دەشڵێت: هەرله‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ چاره‌نووس و بەرژەوەندییەکانمان یەکن. تەنیا لە ڕێگەی پێكه‌وه‌يى و سەقامگیرییەوە دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەربکەوین و بەشداری لە بنیاتنانی ژیانێکی شایستەدا بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەرێمی کوردستان تەواوی هاوكاريى بۆ سەرخستنی ئاشتی دووپات دەکاتەوە و چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی ململانێکان و چەسپاندنی سەقامگیریین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.