ڕاستەوخۆ

ئومێد خۆشناو: فرۆشتنی بەنزین بە جلیكانە لەسەر شەقامەكان قەدەغەیە

reset font size increase font size

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: فرۆشتنی بەنزین بە جلیکانە لە ناو ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و هەرکەس سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ ئەنجومەنی بەنزینخانەكان ئەنجامدرا.

تێیدا ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ڕێكخستن و ڕێگریكردن لە سەرپێچی و زیادەڕەوییەكان توانراوە كۆنتڕۆڵی كۆالێتی بەنزین بۆ ئاستێكی زۆر باش بكرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد: بەهەموو شێوەیەك فرۆشتنی بەنزین بە جلیكانە و لەناو ئۆتۆمبێلەكان و لەسەر شەقامەكان ڕێگەپێدراو نییە.

گوتیشى: هۆشداری دەدەین كە هەر لایەن و كەسێك بەبێ مۆڵەت و بەوشێوەیە بەنزین بفرۆشێت، ڕێكاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.