دوو کەس لەکەرکوک بەهەڵە کەسێکی تر دەکوژن و دواتر له لایه‌ن هێزه‌كانی شاره‌كه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری نوچه له كه‌ركوك، دوای ئەوەی لەڕێگەی پشتێنەیی کەرکوک، دوو کەس بۆسە بۆ کەسێک دادەنێن بە ئامانجی کوشتنی، دواجار ئۆتۆمبێلێک كه هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ئه‌و كه‌سه ده‌یانه‌وێت بیكوژن، كاتێك دەگاتە شوێنی مەبەست یەکێک لەو دوو کەسە تەقەی لێدەکات.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای ئەوەی ئه‌و دوو كه‌سه کارەکەیان ئەنجامدەدەن، بۆیان دەردەکەوێت ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان لێكردووه هەمان ئەو کەسە نییە کە دووژمنیانە و مەبەستیان کوشتنی بووە، بەڵکو تەنها ئۆتۆمبێلەکەی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ئەو کەسە بووە.
دواتر بکوژەکان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی کەرکوکەوە دەستگیردەکرێن.